سه‌ردانى لیژنه‌ى به‌ڕێوه‌برایه‌تى پسووله‌ى خۆراكى هه‌ولێر بۆ گه‌ڕه‌كێك .. وێنه: راگه‌یاندنى پسوله‌ى خۆراك
دەبێت ڤیزەکارتیشیان پێبێت
بریكاره‌كانى خۆراك سبه‌ى بچن لیستى نوێ وه‌ربگرن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بە مەبەستی دابەشکردنی بەشەخۆراکێکی نوێ کە به‌شی دووەمی ساڵی 2024ـه، بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ئاگاداری ئەو بریکارانە دەکاتەوە کە بنکەکانیان له‌ناو شاره، سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى لیستى خۆراك.
سبه‌ى یه‌كشه‌ممه 17.3.2024 ده‌ستنیشان كراوه بۆ ئاماده‌بوونى بریكاره‌كان و له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى لیستى نوێى خۆراك پاره‌ى لیستى مانگى ئازاریش ته‌سلیم بكه‌ن.
بنكه‌كانى ناوشار بریتین له201، 202، 203، 204، 205، 206 و 207 كه ناوشارى هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه.
زه‌یت و دۆشاوى ته‌مامته و برنج و شه‌كر و نیسك و ئارینۆك، ئه‌و شه‌شه ماده خۆراكییه‌ن كه له به‌شه‌خۆراكى دووه‌مى ئه‌مساڵ دابه‌شده‌كرێت.
بریكاره‌كانیش ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه شێوازی پارەدان، له‌رێگه‌ى ڤیزە کارته‌وه ده‌بێت به‌شێوه كاش پاره وه‌رناگیرێت.