کەی چاک دەکرێتەوە؟

بۆ جاری سێیەم بۆریی ئاوی دوکان – سلێمانی شکایەوە

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

ئەمڕۆ هەینی 15.3.2024 بۆری ئاوی سلێمانی – دوکان شکایەوە و لە ماوەی 25 رۆژی رابردوودا ئەوە سێیەم جارە ئەو بۆرییە بشکێت.
ئەمجارە بۆرییەکە لە نزیک بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانییەوە شکاوە، لە بەیانیشەوە تیمەکانی چاکسازیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی سەرقاڵی چاککردنەوەین.
هاوڕێ حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی بازیان بە 964ـی راگەیاند، ئەو سێ جارەی کە بۆرییەکە شکاوە، هەرجارە و لە شوێنێکەوە بووە و بۆرییەکانی ئەو شوێنانەی شکاون، گۆڕدراون.
وتیشی، “چەندان گەڕەکی ناوشاری سلێمانی و قەزای بازیان و چەند ناحیەیەکی بێ ئاو دەکات، لە سنووری ئێمە زیاتر لە 350 هەزار کەس بێ ئاو دەبن کە بۆرییەکە دەشکێت”.
جاری یەکەم زیاتر لە هەفتەیەک هاوڵاتیان بێ ئاو بوون، جاری دووەم چەند رۆژێک و بە وتەی هاوڕێ حسێنیش بێت، نازاندرێت ئەمجارەش کەی چاک دەکرێتەوە.و

پێداچوونەوە؛ ئەرسەلان عەبدوڵا

سێ بۆریی ئاوی دوکان - سلێمانی دەگۆڕدرێت

سێ بۆریی ئاوی دوکان - سلێمانی دەگۆڕدرێت