سێ ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە
لەرووداوێکی هاتوچۆدا لە دهۆک گەنجێک گیانی لەدەستدا
زەید کۆچەر-دهۆک
کەمێک پێش ئیستا لە شەقامی KROـی سەنتەری پارێزگای دهۆک و لە نزیک شوقەکانی زەری لاند رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و لە ئەنجامدا سێ ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت و گەنجێکیش گیانی لەدەستدا.
ئۆتۆمبێلێکی جۆری تەکسی خۆی لەگەنجێک داوە و شۆفێری سکوتەر بووە لەسەر جاددە و دواتر تاکسیەکە خۆی لە دوو ئۆتۆمبێلی تریش داوە.
نەقیب شڤان ئیحسان، ئەفسەر لە بەشی هاتوچۆی پاریزگای دهۆک بە 964ـی وت، رووداوەکە لە شەقامی KRO روویداوە و گەنجێکی تەمەن نیوان 20 بۆ 25 ساڵ تێیدا گیانی لەدەستداوە بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی تەکسی خۆی پیادا کیشاوە.
وتیشی، دوای ئەوەی تاکسیەکە خۆی بەو گەنجەدا کێشاوە، خۆی دەکێشێت بە دوو ئۆتۆمبێلی دیکەداو زیانی مادییان پێدەگەیەنێت، شۆفێری تەکسیەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە و تەرمی گەنجەکەش رەوانەی پزیشکی داد کراوە.