پارچەی گۆزە دۆزراوەتەوە

لەکاتی هەڵکەندنی شەقامێکی سلێمانی ئاسەوار دۆزرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە کاتی کارکردن لە یەکێک لە شەقامەکانی سلێمانی چەند پارچە شوێنەوارێک دۆزرایەوە، بەڕێوەبەری شوێنەواری پارێزگاکەش دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە مێژووی شوێنەوارەکان دەکەین و سەردەمەکەیان ئاشکرا دەکەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.3.2024، حسێن حەمە غەریب، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ژمارەیەک پارچە گۆزە لەکاتی چاککردنی ئاوەڕۆی شەقامی کاوە دۆزراونەتەوە، “لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە شوێنەوارەکان دەکەین و هێشتا نازانین مێژووەکانیان بۆ چی سەردەمێک دەگەڕێتەوە”.

بەهۆی رۆچوونی بەشێک لە ئاوەڕۆکەی، شه‌قامی کاوە بەدرێژایی نزیکەی 80 مەتر لە به‌رده‌ركی سه‌رای بازاڕی شاری سلێمانی به‌ره‌و فولكه‌ی ئه‌سحابه‌سپی كاری هه‌ڵكه‌ندنی تێدا ده‌كرێت ‌و شه‌قامه‌كه‌ به‌ربه‌ست کراوە، تا ئه‌وكاته‌ی ئاوەڕۆکەی فراوان دەکرێت و چاکدەکرێتەوە.

لەدوای هەڵکەندنی شەقامەکە بە قوڵایی نزیکەی دوو مەتر و 80 سانتیم، شوێنەوارەکان دۆزراونەتەوە، کە زۆربەیان پارچەی گۆزەن و بەشیکیشیان خشتی ئاسەواریین.

ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سلێمانی کەوتەکار

ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سلێمانی کەوتەکار