وێنەی دەستگیرکراوەکە،فۆتۆ: دژەتیرۆر
لە کوێ داواکراوە؟
دژه‌تیرۆر و هاوپه‌یمانان ده‌ستگیركردنی داواكراوێكیان راگه‌یاند
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆر – سلێمانی رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان داواكراوێكیان به تۆمه‌تی تیرۆر له سنووری چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیر كرد.
دژه‌تیرۆر رایگه‌یاند، داواكراوه‌كه له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شدا ده‌ستگیر كرا، كه پێشینه‌ی كاری له ناو رێكخراوی داعش بووه.
به پێی زانیاریی ده‌زگاكه، ده‌ستگیر كراوه‌كه له‌دایكبووی 1990ـی دیاله‌یه، له لایه‌ن دادگاكانی عێراق به ماده‌ی 4ی تیرۆر داواكراو بوو.
دژه‌تیرۆر واده و كاتی ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌ڵێت، دوای ده‌ستگیركردنی داواكراوه‌كه، راده‌ستی یاسا كراوه.