دیمهنێكى ناوه‌ندى قه‌زاى هه‌ریر ... وێنه: راگه‌یاندنى ناحیه‌ى هه‌ریر
قه‌زا نوێیه‌كه‌ى هه‌ولێر خۆى ئاماده ده‌كات
ئه‌نجومه‌نى نوێی شاره‌وانى قه‌زاى هه‌ریر ده‌ستبه‌كار بوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ده‌ستبه‌كاربوونى هه‌ریر وه‌ك قه‌زایه‌كی نوێ له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ئه‌نجومه‌نى نوێى شاره‌وانى دامه‌زراند و ده‌ستبه‌كار بوو.
پاڵپشت بە بڕیاری ژمارە 3ـی ساڵی 2023 ـی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر سەرۆکایەتی شارەوانی هەریر ئەنجومەنی نوێی شارەوانی دەستنیشان كرد.
ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌كه له هه‌شت ئه‌ندام پێكهاتووه كه ته‌نیا دوو له ئه‌ندامه‌كانى ژنن.
پێشتر شاره‌وانى هه‌ریر ئه‌نجومه‌نى هه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بوونى به قه‌زا ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ى نوێكرده‌وه.
به‌پێی فەرمانێكی هەرێمی ژمارە 423 لە 24.12.2023 و فەرمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان به ژمارە 451 لە 31.1.2024 و فەرمانی کارگێری پارێزگای هەولێر به ژمارە 3162 لە 10.3.2024 بە فەرمی بڕیارى به‌قه‌زا بوونى ناحیه‌ى هه‌ریر درا.
پێشتر شێروان جه‌لال به‌گ، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى ناحیه‌ى هه‌ریر و قایمقامى ئێستاى هه‌ریر به وه‌كاله‌ت، به 964ـى وت، كاره‌كانى هێنانەکایەی قەزای هەریر لە سنوری پارێزگای هەولێر كه‌وته بوارى جێبه‌جێكردن.
هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كه ناحیەی باسرمە لە قەزای شەقڵاوە پچڕێندراو به 54 گوندى سنووره‌كه‌یه‌وه خرایه سه‌ر قەزای هەریر و كۆى گونده‌كانى سنوورى قه‌زاى هه‌ریر بوون به 98 گوند.
قایمقام وتیشی “جگه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده، زۆربه‌ى فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌تمان هه‌یه و ته‌نیا پێویسته ناوه‌كانیان بگۆڕدرێت، په‌روه‌رده‌ش له نوێوه بۆ قه‌زاكه‌مان ده‌كرێته‌وه”.