لە گەشتی هەواڵەکانەوە
باران دەبارێت و مریشکیش گران بووە
964+
ژووری هەواڵ
خۆتان ئامادەکەن بۆ بارانبارین و کەشەکە دەگۆڕیت، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسێک لە دوو رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارینزۆرێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
سیروان ساڵح شارەزای کەشناسی بۆ 964 وتی، شەپۆلەکە لە ئێوارەی هەینییەوە دەستپێدەکات تا رۆژی شەممە و لە دووشەممەی هەفتەی داهاتووە شەپۆلێکی دیکە دێت کە لە چەند ناوچەیەک ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.
ئەماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکەن لە گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە تانزیکەی 15 ملیم باران ببارێت.
چه‌ند رۆژێكه تیمه‌كانى هۆبه‌ى دارستانى گۆیژه له سلێمانى خه‌ریكی دهرمانڕێژكردنى ئه‌و گیایهن كه ساڵانه له شاخى گۆیژه ده‌ڕوێت و به‌ڕێوه‌به‌رى دارستانى سلێمانیش ده‌ڵێت، بۆ رێگریكردنە له كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر.
تاریق حه‌مه‌غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌رى دارستان و پاوانى سلێمانى به 964ـى وت، ئه‌و ده‌رمانه‌ى بۆ رشاندن به‌كارى ده‌هێنن پێكهاته‌كه‌ى له‌ماده‌ى كیمیاییه و قڕكه‌ره
وتیشی “به‌ناچارى ئه‌و ده‌رمانه به‌كارده‌هێنین و ده‌شزانین كه تاڕاده‌یه‌ك زیانى بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده و هه‌نگه‌كان هه‌یه، به‌ڵام له‌وه زیاتر نیمانه و هه‌ر ئه‌و ماده‌یه‌ش به‌كار ده‌هێندرێت.
لە سلێمانی نرخی هەر کیلۆیەک مریشک 750 دیناری چووەسەر و بووە بە چوار هەزار دینار، سەرۆکی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی دەڵێت، کێشەیان زۆرە و ئەو نرخەش گران نییە.
قادر عومەر، خاوەنی دوکانی مریشکفرۆشی لە شاری سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، خواست لەسەر مریشک لەم یەک دوو رۆژەی رەمەزاندا بەرز بووەتەوە و مریشکی پێویستیش ناگاتە مریشکفرۆشییەکان و خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان گرانیان کردووە.
نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بۆ 964 وتی، جوچک و غاز و گاز گران بوون، هیچ هاوکارییەک ناکرێین و ئێمەش ناچارین بەبێ ئەوەی خۆمان حەز بکەین نرخی مریشک بەرز بکەینەوە.