هەزار تا 20 هەزار دۆلار
لە بازاڕەکانى کوردستان نرخى ئۆتۆمبێل بەرز بووەتەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
لە بازاڕەکانى هەرێم، هەموو جۆرەکانى ئۆتۆمبێل نرخیان بەرز بووەتەوە و هەندێ ئۆتۆمبێلى تایبەت تا 20 هەزار دۆلار، هاتووەتە سەر نرخەکەى.
مەحمود سرود کە خاوەنى پێشەنگایەکى ئۆتۆمبێلە، بۆ 964 هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى ئۆتۆمبێلى بۆ سێ هۆکار گەڕاندەوە کە ئەمانەن:
یەکەم: نەبوونى هیچ رێیەکى ئەمان کە بەهۆى دۆخى ئاڵۆزى ناوچەکەوە دروستبووە.
دووەم: جاران ئەگەر ئۆتۆمبێلى هاوردەکراو بە 10 رۆژ بگەیشتایەتە هەرێم، ئێستا زیاتر لە مانگێکى پێویستە.
سێیەم: هەناردەکردنى ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکان بۆ ئێران و باشوورى عێراق کە رۆژانە 200 بۆ 250 دانەیان لێ دەنێردرێتە ئەو دوو شوێنە.
بە وتەى ئەو خاوەن پێشەنگایە، ئەو هۆکارانە بوونەتە هۆى بەرزبوونەوەى هەموو جۆرەکانى ئۆتۆمبێل نەک تەنیا ئەو ئۆتۆمبێلانەى تازە هاوردە دەکرێن.
ئاشکراشى کرد، ئۆتۆمبێلى بچوک سەروو 1000 دۆلار و ئۆتۆمبێلى گەورە سەروو 50 هەزار و ئۆتۆمبێلى تایبەتیش تا دوو دەفتەر دۆلار نرخەکەى بەرز بووەتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح