دره‌نگانى ئەمشەو

لە گوندێکی بەردەڕەش شەڕ روویدا و برینداری لێکەوتەوە

زەید کۆچەر – دهۆک

دره‌نگانى ئەمشەو لە گوندی بەنێنان سەر بە قەزای بەردەرەش شەڕێک لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە و چه‌ند بریندارێكی لێکەوتوەتەوە و گه‌یاندراونه‌ته‌ نەخۆشخانەکانی هەولێر.

هه‌ردوو لایه‌نى شه‌ڕه‌كه‌ دراوسێی یه‌كترن له‌و گونده‌ و به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 یش هه‌مان ئه‌و دوو دراوسێییه‌ ده‌مه‌قاڵێیان له‌نێواندا دروستبووه‌.

هاوڵاتیه‌کی گوندی بەنێنان كه‌ بریندارێکی ئه‌و شه‌ڕه‌ى بردووەتە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هه‌ولێر بە 964ی وت، برینداره‌كه‌ به‌ گولە پێكرابوو.

وتیشی “شەڕەکە لەسەر پارچە زەویه‌کە کە کەوتووەتە نیوان هەردوو ماڵدا”.

به‌قسه‌ى ئه‌و هاوڵاتیییه‌ كه‌ ناوى لای 964 پارێزراوه‌، له‌شه‌ڕه‌كه‌ تەقەیه‌كی زۆر کراوە و سێ برینداری لێکەوتووەتەوە کە دووانیان بە گوللە بریندارن و سێیه‌میشان چه‌ند چەقۆیه‌كی به‌ركه‌وتووه‌ و ده‌شڵێت “دۆخی خراپە”.

عەمید سەعدی بەرزنجی، بەڕێوه‌بەری پۆلیسی بەردەڕەش لە پەیوەندییەکەی پەیامنێری 964 دا ئامادەنەبوو هیچ زانیاریێک بدات و وتی “زانیارییمان نییە باسی بکەین”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن