چاودێریكردنى بریكاره‌كانى خۆراك له هه‌ولێر چڕ ده‌كرێته‌وه‌

+964

فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێكخستنى خۆراكی هه‌ولێر، چاودێریی چڕ ده‌خاته‌ سه‌ر بریكاره‌كانى خۆراك له‌ ناوه‌ندى هه‌ولێر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شێوازى چاودێریكردنه‌كه‌یان زیاتر ده‌كه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناوبراودا هاتووە، ئاگەداری هاوڵاتیانی شاری هەولێر و دەوروبەری كراوەته‌وه‌، لە بوونی هەر سەرپێچیەک لەلایەن بریکارەکانی ئارد و خۆراکەوە، راسته‌خۆ له‌ رێگه‌ى چه‌ند ژماره‌ مۆبایلێكی تایبه‌ته‌وه‌ په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن.

پێشتر، سیروان به‌هائه‌دین عه‌لی، سه‌رۆكى لیژنه‌ى به‌دواداچوونى بریكاره‌كانى خۆراك له‌ هه‌ولێر به‌ +964 ى وتبوو “به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام لیژنه‌كه‌مان به‌سه‌ر ئه‌و بریكارانه‌دا ده‌گه‌ڕێ و چاودێری ئه‌و كه‌موكوڕینه‌یان ده‌كه‌ن كه‌ هه‌یانه‌”.

له‌باره‌ى داخستنى هه‌ندێ شوێنی بریكاره‌كان، سه‌رۆكى لیژنه‌کە وتبووشى “به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌وه‌ كردوو‌ه‌ سكاڵای چه‌ند هاوڵاتییه‌ك بوو، ده‌ركه‌وت بریكارى دابه‌شكردنى خۆراك‌ وه‌ك پێویست شوێنه‌كانیان نه‌ده‌كرده‌وه‌، كه‌ به‌پێی یاسا پێویسته‌ له‌ كاتژمێر 9ى سه‌رله‌به‌یانى تا 12 ى نیوه‌ڕۆ و له‌دواى كاتژمێر 2 ى دواى نیوه‌ڕۆش تا 5ى ئێواره‌ شوێنه‌كانیان كراوه‌ بێت”.

لیژنەکە ناو و ژمارەی چەند ئەندامێکی بڵاوکردەوە، بۆ ئەوەی لە کاتی پێویست پەیوەندییان پێوەبکەن، کە ئەمانەن:

 سیروان بەها‌ئەدین/ 7922266 0750

دیار ئیسماعیل / 4244049 0751

فاتیح عەبدولڕەحمان / 4288574 0750