پێت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا
90 پێگە لە دوورگەی خارگ خاپوور کراون
وەزیری جەنگی ئەمریکا: بەم زووانە ئەرکەکانمان لە ئێران کۆتایی دێت
ژووری هەواڵ
ئهمڕۆ وەزیری جەنگی ئەمریکا و سهرۆكی ئهركانی سوپای ئهمریكا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبهشدا وردەکاریی تێکشکاندنی تواناکانی ئێران و هەڵوێستی لەسەر بازاڕی نەوت و چەکی ئەتۆمی و وادهی كۆتاییهاتنی شهڕ خستەڕوو.
ئەمە گرنگترین قسەکانی وهزیری جهنگ پیتهر هیگیسته:
بەمزووانە کۆتایی بە ئەرکەکانمان لە ئێران دەهێنین و ئامانجەکانمان لە تێکشکاندنی سەکۆکانی موشەک و هێزی دەریایی بەدەست هێناوە.
%90ی تواناکانی ئاسمانی و دەریایی ئێرانمان بەتەواوی تێکشکاندووە، کە 120 کەشتی جەنگییان لەناوبراون.
ئەمریکا هێرش ناکاتە سەر ژێرخانی وزەی ئێران، بەڵام رێگە نادەین تاران بگاتە چەکی ئەتۆمی.
ئەم جەنگە وەک جەنگە فەشەلەکانی سەردەمی بوش و ئۆباما و بایدن نییە و سەرکەوتنی گەورەمان بەدەست هێناوە.
واشنتن رێگەی داوە بە بەردەوامیی رۆیشتنی نەوتی ئێران لە کەنداوەوە بۆ ئەوەی بازاڕەکان جێگیر بن.
ئەگەر پێویست بکات، بەشێکی نوێ لە یەدەگی نەوتی خۆمان بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی رێگە لە بەرزبوونەوەی نرخەکان بگرین.
ههروهها جۆن دانیال “جەنەڕال دان كین” سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا لە کۆنگرەكهدا چهند بابهتێكی گرنگی باس كرد:
هەر رۆژێک کە تێدەپەڕێت، ئامانجەکانمان لە ناو قوڵایی خاکی ئێراندا زیاتر و فراوانتر دەکەین.
لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانەوە تا ئێستا، ئامانجەکانمان لە ناو ئێراندا نەگۆڕاون.
بۆ یەکەمجار، بۆمبی کێش 5 هەزار رەتڵیمان بەسەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێراندا خستووەتە خوارەوە.
بەردەوامین لە لێدانی ئەو گروپە چەکدارانەی لە ناو عێراقدا لایەنگری ئێرانن و هێرشەکانمان بۆ سەریان رانەگیراوە.
هێرشی زۆر گەورەمان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی رێگری بکەین لەوەی ئێران هیچ توانایەکی لە گەرووی هورمزدا بمێنێت.
تەنیا لە دوورگەی خارگ، زیاتر لە 90 پێگەی جیاوازی سەربازی و ستراتیژیمان کردووەتە ئامانج.