پێنجشەممە پشووە

سەردانیکردنی زیندانیکراوان لە هەولێر رۆژێک پێشخرا

964+
ئەحمەد مستەفا

چاکسازی گەوران لە هەولێر، لەبەر ئەوەی رۆژی پێنجشەممە پشووە، سەردانیکردنی زیندانیکراونی لە چاکسازی گەوران، لە پێنجشەممەوە کرد بە رۆژی چوارشەممە و رۆژێک پێشی خست.

ئەمڕۆ سێشەممە 7.4.2026، ئەو گۆڕانکارییەی راگەیاندووە و مەبەستیەتی هەموو ئەو خێزانانەی بڕیاریان وابوو پێنجشەممە بچن، سبەی چوارشەممە سەردانەکە ئەنجام بدەن.

ئەم گۆڕانکارییە بەهۆی پشووی فەرمی رۆژی پێنج شەممەیە 9.4.2026، ئەوەش بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی رۆژی ئازادکردنی عێراق لە رژێمی بەعس کردوویەتی بە پشوو.

ئەمە دەقی ئاگادارییەکەیە؛
ئاگاداری
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆ گشت خێزانە بەڕێزەکانی سزادراوان،
ئاگادارتان دەکەین کە لەجیاتی ڕۆژی پێنجشەممە، سەردان (مواجهە) لە ڕۆژی چوارشەممە ئەنجام دەدرێت.
ئەم گۆڕانکارییە بەهۆی پشووی فەرمی ڕۆژی پێنج شەممەیە، بە بۆنەی ڕۆژی ئازادکردنی عێراق لە ڕژێمی دیکتاتۆری سەرکوتکار.
تێبینی:
مواجهە تایبەتە بە بەشی (C)ی سزادراوان
ڕۆژی سەردانی ئافرەتانە
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران / هەولێر
٢٠٢٦/٤/٧