تا ئاگادار دەکرێنەوە

قایمقامیەتی سلێمانی: جارێ “پێشەکی دووەم”ـی پارەی مۆلیدە مەدەن

وریا فەتاح

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاراستەی هاوڵاتیانی شارەکە کرد و داوای لێکردن “پێشەکی دووەم”ی پارەی مۆلیدە ئەهلییەکان ڕادەستی خاوەن موەلیدەکان نەکەن.

لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، قایمقامیەت داوا دەکات هاوڵاتیان چاوەڕێ بکەن تا ئەو کاتەی بە فەرمی لە لایەن ئەوانەوە ئاگادار دەکرێنەوە.

سەبارەت بە هۆکارەکەشی، قایمقامیەتی سلێمانی روونی کردووەتەوە کە بەهۆی ئەوەی کاتژمێرەکانی کارکردنی مۆلیدەکان لە ناوچە جیاوازەکان وەک یەک نین و جیاوازییان هەیە، پێویستە وردبینی بکرێت و دواتر بڕی پارەکە دیاری بکرێت.