به‌ڵام ده‌رمانه‌كه كیمیاییه
شاخى گۆیژه ده‌رمانڕێژ كرا بۆ رێگرى كردن له ئاگركه‌وتنه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند رۆژێكه تیمه‌كانى هۆبه‌ى دارستانى گۆیژه له سلێمانى خه‌ریكی ده‌رمانڕێژكردنى ئه‌و گیایه‌ن كه ساڵانه له شاخى گۆیژه ده‌ڕوێت و به‌ڕێوه‌به‌رى دارستانى سلێمانیش ده‌ڵێت، بۆ رێگریكردنە له كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى كه دارستان و پاوانى سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت تیمه‌كان له‌رێگه‌ى ده‌به و په‌مپی رشاندنه‌وه ده‌رمانى قڕكه‌ر به‌سه‌ر گیا‌و گۆڵى شاخى گۆیژه‌دا ده‌كه‌ن و بۆ هه‌ندێك له شوێنه سه‌خته‌كانى ئه‌و شاخه‌ش له‌رێگه‌ى وڵاغه‌وه كه‌ره‌سته‌و ماده‌كانیان گواستووه‌ته‌وه.
تاریق حه‌مه‌غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌رى دارستان و پاوانى سلێمانى به 964ـى وت، ئه‌و ده‌رمانه‌ى بۆ رشاندن به‌كارى ده‌هێنن پێكهاته‌كه‌ى له‌ماده‌ى كیمیاییه و قڕكه‌ره.
وتیشی “به‌ناچارى ئه‌و ده‌رمانه به‌كارده‌هێنین و ده‌شزانین كه تاڕاده‌یه‌ك زیانى بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده و هه‌نگه‌كان هه‌یه، به‌ڵام له‌وه زیاتر نیمانه و هه‌ر ئه‌و ماده‌یه‌ش به‌كار ده‌هێندرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ده‌رمانڕێژكردنه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه رێگرى له رووداوه‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه له شاخى گۆیژه بكرێت.
به‌پێی دیمه‌نى ئەم وێنانەش كه دارستان و پاوانى سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌بیندرێت جگه له‌و گیا و گۆڵه‌ى ئه‌مساڵ له‌نوێوه روواوه‌ته‌وه، هه‌مانكات گیاى وشكبووى پارساڵیش لێ ماوه، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى لێده‌كرێت.