جگە لە دوبەى

لە رەمەزاندا هاوڵاتیانى هەرێم گەشتى چ وڵاتێک دەکەن؟

964+

وریا فەتاح

بەپێى بەدواداچوونەکانى 964، لە مانگى رەمەزاندا دوای گەشتی عەمرە زۆرینەى گەشتى هاوڵاتیانى هەرێم بۆ دوبەیە، لە دواى ئەوانیش ئیستانبوڵ و ئێران دەبینرێن.

گۆران عەزیز، بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپامپانیاى ئەڵت ئێر بۆ فڕۆکەوانى و گەشتوگوزار بە 964ـى وت،”هەرچەندە جارێ سەرەتاى رەمەزانە، بەڵام ئێستا لە کۆمپانیاکەى ئێمە زۆربەى گەشتى هاوڵاتیانى هەرێم بۆ ئێرانە”.

“نزیکى و خەرجى کەم، هۆکارێکى بەهێزن بۆ ئەوەى هاوڵاتیانى هەرێم سەردانى ئەو وڵاتە بکەن، جگە لەوە گەشتەکان بەشێکى زۆریان بۆ نەخۆشین”، بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆپانیاى ئەڵت ئێر واى وت.

بە وتەى رەیان فەرهاد، لە بەشى فرۆشتنى کۆمپانیاى ستارئەڵایەنس، کە قسەى بۆ 964 کردووە، زۆرینەى زۆرى گەشتیارانى هەرێم لە رەمەزاندا گەشتى دوبەى دەکەن.

وەک ئەوەى ئاماژەى پێکرد، دوبەى بۆ هاوڵاتیانى هەرێم نەک هەر بۆ گەشتیارى رووى لێدەکرێت، بەڵکو بەشێکى زۆرى بۆ ئیش و بازرگانى سەردانى دەکات، بۆیە لە کۆمپانیاکەى ئەوان زۆرینەى مامەڵە و داواکارییەکانى تکت و ڤیزا و هۆتێل گرتن و پاکێجەکان، بۆ دوبەین.

لە کۆمپانیاى ئەلاسکا هۆڵیدەى، کە کۆمپانیایەکى گەشتیارى فڕۆکەوانییە زۆربەى مامەڵەکان بۆ دوبەیە، بەوتەى دیە کاوە، کارمەندى فرۆشتنى ئەلاسکا هۆڵیدەى، هەم بۆ گەشتیارى و هەم بۆ ئیش، زۆرینەى گەشتى هاوڵاتیانى هەرێم بۆ دوبەیە، لە دوای ئەویش ئیستانبوڵ.

مانگی رەمەزان دەبێتە هۆکاری کەمکردنەوەی گەشتیار بۆ هە...

مانگی رەمەزان دەبێتە هۆکاری کەمکردنەوەی گەشتیار بۆ هەرێم؟