بەشێک لە ماسی و تۆڕە دەستبەسەرداگیراوەکان - وێنە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
سێ راوچیش دەستگیر کراون
دەستبەسەر 47 ماسی و 21 تۆڕی راودا گیرا
964+
پێشەوا محەمەد
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەریەکە لە زەڕایەن و سەیدسادق سێ راوچییان دەستگیر کرد و دەستیان بەسەر 47 ماسیی قەبارە جیاواز و 21 تۆڕی راوکردن و ئۆتۆمبێلێکدا گرتووە، کە لە وەرزی قەدەغەی راوەماسیدا راویان کردووە.
بەهۆی وەرزی گەرادانانی ماسییەوە، لە 5.3.2024 تا ماوەی سێ مانگ و 10 رۆژ لە هەرێمی کوردستان راوەماسی قەدەغەیە، بەڵام بەشێک لە راوچییەکان پابەند نابن و پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمیش دەستگیریان دەکات.
بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی زەڕایەن لە گوندی میرەدێ سێ هاوڵاتی دەستگیر کردووە، کە شەش تۆڕی راوی ماسی و 37 ماسییان بە قەباری جیاواز راوکردبوو، هەروەها دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکیشدا گرتووە.
لە دەریاچەی دەربەندیخانیش بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق دەستیان بەسەر 15 تۆڕی راوی ماسی و 10 ماسیی قەبارە جیاوازدا گرتووە.
بەپێی زانیاریی ئەو بنکانە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە.