حەوت تەوەر باس دەکرێن

پەرلەمان تاوتوێی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی بەعس دەکات

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەکات لەسەر پرۆژەیاسای قەرەبووکردنەوەی ماڵ و موڵکی زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی پێشووی عێراق.

بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ گفتوگۆ لەسەر حەوت پرۆژەیاسا دەکرێت، بەڵام هەڵبژاردنى سەرۆکى ئەنجومەنەکە لە کارنامەى کۆبوونەوەکەى ئەنجومەنى نوێنەراندا نییە.

تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە “راستی و دروستی بەئەندامبوونی ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران” و دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەموارى دووەمی تۆڕی راگەیاندنی عێراق.

بڕیاریشە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بەئەندامبوونی عێراق لە رێککەوتننامەی پەیوەست بە پێشانگاکانی نێودەوڵەتیی پاریس بکرێت کە لەساڵی 1928 واژۆکراوە و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەزگای شەهیدان دەکرێت.

هەروەها خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای قەرەبووکردنەوەی ماڵ و موڵکی زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی پێشووی عێراق دەکرێت و گفتوگۆ لەسەر (خوێندنەوەی دووەم)ی پرۆژەیاسای بەئەندامبوونی عێراق لە رێککەوتنی نێودەوڵەتی زەیتی زەیتون دەکرێت.

کۆتا تەوەری کۆبوونەوە بریتیە لە گفتوگۆکردن لەبارەی “پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی داهاتەکانی گەندەڵی دەکات کە لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە پێشکەشکراوە”.

لە ساڵی رابردوودا بە چەند قۆناغێک زیاتر لە هەزار و 500 کەسی قوربانی دەستی رژێمی بەعسی پێشوو قەرەبوو کراونەتەوە و هەزار و 300 کەسیان لە هەرێم قەرەبووەکەیان پێدراوە.

ئەو کەسانەی قەرەبووکردنەوە دەیانگرێتەوە، دەبێت موڵکەکە لەنێوان ساڵانی 1986 تاوەکو 1991 دەستی بەسەردا گیرابێت.

زیاتر لە هەزار و 500 کەسی قوربانی دەستی بەعس قەرەبوو کرا?...

زیاتر لە هەزار و 500 کەسی قوربانی دەستی بەعس قەرەبوو کراونەتەوە

زیاتر لە هەزار و 500 کەسی قوربانی دەستی بەعس قەرەبوو کرا...

زیاتر لە هەزار و 500 کەسی قوربانی دەستی بەعس قەرەبوو کراونەتەوە