بەهەڵە خرابووە ناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە
گەنجێکی دەربەندیخان زیاتر لە دەفتەرێک دۆلار و مۆبایلێکی گەڕاندەوە بۆ خاوەنەکەی
فەرهاد حەسەن
هاوڵاتییەکە تەمەن 60 ساڵ هەواڵی گەیاندە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخانەوە وتبووی بەهەڵە زیاتر لە یەک دەفتەر دۆلار و هەندێک پەرەی عێراقیم خستووەتە ناو ئۆتۆمبێلێک و ئێستاش بێ سۆراغی پارەکەم ماومەتەوە و نازانم کەوتووەتە کوێک ئەگەر ئێوە بەدواداچوونێکم بۆ بکەن.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەو زانیاریانەی بەدەست نووسینگەکەی دەربەندیخانیان گەیشتووە ئەوەیە کە دوێنێ چوارشەممە ئەو هاوڵاتیە بەمەبەستی گەشتکردن سەردانی بەنداوی دەربەندیخانی کردبوو، بە هەڵە بڕی 12 هەزار و 230 دۆلاری ئەمریکی و بڕێک پارەی عێراقی و مۆبایلێکی جۆری ئایفۆن 17ی بەهەڵە خستبووە ناو ئۆتۆمبێلێکی ترەوە.
ئاماژە بەوەدەکات، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ بەناوی (کاوان شێخ حەکیم سۆڵەیی) پاش ئەوەی کە پارەکەی بینیوە لە چەکمەجەی ئۆتۆمبێلەکەیدا، راستەوخۆ سەردانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخان کردووە و ئەوەی پیاوە بەتەمەنەکە لێی ونبوبوو رادەستی کردنەوە، نوسینگەکەش بانگی کابرای کردو تەواوی پارە و موبایلەکەیان رادەست کردەوە.