"بڕوانامەی ماستەری وەرگرت"
نزار غەزالی چارەنووسی سەنتەرەکەی ئاشکرا دەکات
964+
شیراز عەبدوڵا- هەولێر
نزار غه‌زالی، پاڵه‌وانی له‌شجوانی و راهێنه‌ری ئێستا، رایگه‌یاند پرۆژەی ئه‌ربیل سپۆرت سێنته‌ر له ماوه‌ی داهاتوو به شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و جوانتر ده‌كرێته‌وه.
ئەربیل سپۆرت سەنتەر، سەنتەرێکی وەرزشی بوو لە هەولێر، بەڵام بەهۆی ئەوەی شوێنەکەی کەوتە ناو پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون، تێکدرا.
نزار غه‌زالی به 964ی راگه‌یاند، بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له مه‌شق و توانای جه‌سته‌یی یاریزانانی له‌شجوانی به‌ده‌ستهێناوه، دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌كادیمیای سه‌ر به فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی له‌شجوانی له دوبه‌ی خوێندوویه‌تی
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا