ژنێک بەستەڵەکى ترسى شکاند

بەشداربوویەکى راپەڕین چیرۆکى رۆژانى پێش راپەڕینى هەولێر دەگێڕێتەوە

964+

شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر

بەشداربوویەکى راپەڕینەکەى هەولێر، چیرۆکى رۆژانى پێش راپەڕینەکەى 11ـى ئادار دەگێڕێتەوە و باسى ژنێک دەکات کە چۆن دەستى بە هوتافکێشان کردووە و بەستەڵەکى ترسى شکاندووە.

حەمە عەباس، پێشمەرگەى دێرین و یەکێک لە بەشداربووانى راپەڕینەکەى 11ـى ئادارى 1991ـى هەولێر، باس لە رۆژانى پێش راپەڕین دەکات و دەڵێت: پێنج رۆژ پێش راپەڕینەکەى 11ـى ئادار، لە رۆژى 6ـى ئادارەوە جموجۆڵ و خۆپیشاندان لە نزیک چایخانەى کرێکاران  و کۆڵانى توتنفرۆشان دەستیپێکرد، بەڵام سەرکوت کرا.

ئەو باس لەوە دەکات، ئەو رۆژە ژنێک دەستى بە هوتافکێشان لە دژى رژێم کرد و بە دەنگێکى بەرزەوە هاوارى دەکرد و دەیگوت،” بژى هێزى پێشمەرگە، سەدام نزیکى مەرگە”، بەوهۆیەوە ژمارەیەک خەڵک کۆبوونەوە و خۆپیشاندان دەستیپێکرد.

حەمە عەباس کە نصوسەرە و بەرهەمى چاپکراوى هەیەو پێى وایە، ئەو رۆژە بەستەڵەکى ترس شکا و ئینزیباتخانە دەرگاى داخست، لە جیاتى خەڵک بترسێت لەوان، ئەوان لە خەڵک ترسان و هاوکێشەکە پێچەوانە بووەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر راپەڕینی خەڵکی کوردستاندا تێپەڕی

ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر راپەڕینی خەڵکی کوردستاندا تێپەڕی