964+
لە سلێمانی
تەرمی پیاوێک دۆزرایەوە لەسەرما رەق بوەتەوە
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی تەرمی پیاوێکی 65 ساڵ دۆزراوەتەوە و وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئەو کەسە رەقبووەتەوە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، تەرمەکە هیچ ئاسەوارێکی تاوانی پێوە نییە و رەقبووەتەوە.
بە وتەی سەرکەوت ئەحمەد، ئەو کەسەی مردووە، خەڵکی خانەقین بووە و نەخۆشیی ئەلزەهایمەری هەبووە.
وتیشی، “چوار رۆژە ئەو کەسە دیارنەماوە و کوڕەکانی هاتبوون بۆ سلێمانی، ئەمڕۆ هەر خۆشیان تەرمی باوکیان دۆزیوەتەوە، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر”.