هاندەران چاوەڕێی هێوربوونەوەن

لە فیلادیلفیا بارانی بەلێزمە پێش یارییەکەی عێراق و فەڕەنسا  دایکرد

ژووری هەواڵ

هێندەی نەماو یاری نێوان فەڕەنسا و عێراق دەستپێبکات، بەڵام لە فیلادیلفیای ویلایەتی پەنسلڤینیای ئەمریکا کە یارییەکەی لێ بەڕێوەدەچێت، لەناکاو بارانێکی بەلێزمە دەستیپێکردووە، لەکاتێکدا پێشتر کەشێکی نیمچە گەرم باڵی بەسەر ویلایەتەکەدا کێشابوو.

هاندەرێکی زۆری هەردوو وڵات لەبەر کەشی بارانەکە وەستاون، لەوانەش هاندەرێکی زۆری هەڵبژاردەی عێراق بە کورد و عەرەبی لێیە کە زۆربەیان لەدەرەوەی ئەمریکا هاتوون، هەموویان چاوەڕێن بارانەکە کەمێک هێور ببێتەوە بۆ ئەوەی رووبکەنە ئەو یاریگایەی کە یارییەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت.