لەبەر دوو هۆکار بازاڕیان لاوازە

بەرگدرووێک: نرخی دوورینی جلی کوردی وەک خۆیەتی

964+

رێژوان مامەقادر – سلێمانی

رەزا سەعدون، کە لە ساڵی 1956 وە بە شاگردی دەستی بە بەرگدرووی جلی پیاوان کردووە لە سلێمانی و ئێستا وەستایەکی کارامەیە دەڵێت، بێ پارەی و چوونە ناو مانگی رەمەزانی جەژنی نەورۆز، هۆکارە بۆ ئەوەی خەڵک جلی کوردی کەمتر بدوورن ئەمساڵ.

ئێوارەی رۆژی 20.3.2024 ئاگری نەورۆز لە هەرێمی کوردستان هەڵدەکرێت، کە هاوتایە لەگەڵ بەرۆژوبوونی مسوڵمانان لە مانگی رەمەزان، ئەو بەرگدرووە هۆکارێکی دیکەی بێ بازاڕییان بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، کە خەڵک چەندین دەست جلی کوردی هەیە، ئەوەش وا دەکەن هەمووساڵ جلی نوێ نەدوورن.

رەزا سەعدون لە بارەی نرخی دروونی جل و بەرگی پیاوان، وتی، نرخی درووین زیادی نەکردووە بگرە 30 ساڵە هەر بە هەمان نرخ و بە تێچووی قوماشەکەشەوە لە نێوان 70 هەزار بۆ 100 هەزار دینار و کەمتر بووە، ئەو رەخنەی لە شێوازی دروونی جلی ژنان هەبوو، وتی رەسەنایەتی لە دەستداوە.

بۆ زیاتر بینینی قسەکانی ئەو بەرگدرووە، کلیک لە ڤیدیۆییەکە بکە؛

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

خانمێك جلی کوردی بەرەو براندێکی جیهانی دەبات

خانمێك جلی کوردی بەرەو براندێکی جیهانی دەبات

بازاڕی جلی کوردی ژنان کز بووە

بازاڕی جلی کوردی ژنان کز بووە

بەرگدروویەک لە سۆران: جلی کوردی رەواجی زۆرە

بەرگدروویەک لە سۆران: جلی کوردی رەواجی زۆرە