لە سلێمانی

خوێندکارانی زانکۆی گۆیژە پرۆژەکانیان نمایش کرد

964+

دیلان محەمەد جەزا

ئەمڕۆ شەممە، فێستیڤاڵی بەهارەی زانکۆی گۆیژە بەڕێوەچوو، تیایدا 25 خوێندکار پڕۆژەکانی خۆیان لە بواری تەکنەلۆجیادا نمایش کرد.

ساڤان محەمەد خوێندکار بە 964ـی وت، داهێنانەکەی تایبەتە بەو کەسانەی شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرن، لەکاتێکدا خویان لێ دەکەوێت ئۆتۆمبێلەکە دەوەستێت و ئاگاداریان دەکاتەوە.

باسی لەوەکرد، سوودی ئەو داهێنانە بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆیە و شۆفێر بە وریایی دەهێڵێتەوە.

دیدار عەباس دەرچووی زانکۆ بە 964ـی وت، لەگەڵ هاوڕێکەیدا ئۆتۆمبێلێکیان دروستکردووە لە رێگەی دەستکێشێکەوە جوڵەی پێدەکرێت و ئاراستە دەکرێت.

ئەوەی خستەڕوو، دەتوانرێت بۆ هەر بوارێک بەکاربهێنرێت ئەو ئۆتۆمبێلە وەک ئۆتۆمبێلی ئاگر کوژێنەوە و سەربازی و چەندانی دیکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە لایەن خوێندکارانی پەیمانگایەکەوە لە زاخۆ 42 داهێنان ...

لە لایەن خوێندکارانی پەیمانگایەکەوە لە زاخۆ 42 داهێنان ئەنجامدراوە