لە هەولێر

سبەی پاڵەوانیەتی MMA بەڕێوەدەچێت و تەنیا یەک یاریزانی کورد بەشدارە

964+

شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر

بە نمایشکردنی جوڵەی ماسوڵکەکانیان یاریزانەکان هاتنە سەر ئامێری کێشکردن ئەمەش وەک خۆ  ئامادەکردنێک بۆ پاڵەوانیەتی MMA هونەری جەنگی جیاواز.

12 یاریزانی نێودەوڵەتی کە لە وڵاتانی ئوردن، ئیران، ئازربایجان، عێراق و هەرێمی کوردستان بەشدارن.

یاریزانان لە کێشەکانی 63، 66، 67+90 کیلۆ گرامی یاری دەکەن.

رێبین فازڵ، تاقانە یاریزانی کوردی پاڵەوانیەتی MMA بە 964ی وت، “ئەو یاریزانەی سبەی رووبەڕووی دەبمەوە خاوەنی چەندین پاڵەوانیەتیە و یاریزانێکی ئێرانییە، بەڵام من بەباشی خۆم ئامادەکردووە”.

رائد جمیل سەرۆکی یەکێتی MMA لە عێراق بە 964ـی وت ، بەشێک لەو یاریزانانەی لەو پاڵەوانیەتیه بەشدارن پێشتر لە پاڵەوانیەتیە نێودەوڵەتیەکان لە ئیماڕات و لوبنان و ئوردن بەشداریان کردووە.

پاڵەوانیەتی MMA بڕیارە سبەی هەینی کاتژمێر 7ـی ئێوارە لە زاگامۆل لە هەولێر کێبڕکێکانی دەستپێبکات و لە کۆتاییدا خەڵات بەسەر براوەکان دابەشدەکرێت.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هونەرە بەرگرییەکان کۆتاییهات

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هونەرە بەرگرییەکان کۆتاییهات