گرانترینیان بە 65 دەفتەر دۆلارە

پێشانگایەکی ئۆتۆمبێلی گرانبەها لە هەولێر کرایەوە

رێباز یونس – هەولێر

پێشانگایەکی ئۆتۆمبێلی براندە جیهانییەکان لە ئەربیل ئەڤینیۆ لە هەولێر کرایەوە و تێیدا ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکان نمایش دەکرێت.

گەیلان سروود، یەکێک لە رێکخەرەکانی پێشانگاکە بە 964ـی وت: پێشانگاکە چەندین ئۆتۆمبێلی جیاوازی تێدایە، ئۆتۆمبێلەکان تایبەت و تاکن و زۆربەی براندە بەناوبانگەکانی تیدایە، هەروەها ئۆتۆمبێلی چینیشی تێدایە.

لەبارەی ئامانجی کردنەوەی پێشانگاکە، گەیلان سروود وتی: دەمانەوێت خەڵکی کوردستان ئاشنا بکەین بەم جۆرە براندانە لەکاتێکدا لە کوردستان هەن و خەڵک نازانن، دەمانەوێت بەم جۆرە پێشانگایانە زیاتر سەردانی براندەکان بکرێت.

پێشانگاکە تاوەکو 18ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و رۆژانە لە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە تاوەکو 12:00ـی شەو بەرووی هاوڵاتیاندا کراوەیە. یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی نمایشکراوە جۆرێکی براندی رۆلز رۆیسە کە نرخەکەی سەروو 65 دەفتەر دۆلارە.

پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا