یانەی لیڤەرپوول. فۆتۆ: ئاژانسەکان
یۆرۆپالیگ
ئه‌مشه‌و چاوه‌كان له‌سه‌ر لیڤه‌رپوول و لیڤه‌ركوزنن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و یارییه‌كانی قۆناغی 16ی یۆرۆپالیگ ده‌ستپێده‌كه‌ن و یارییه‌كانی گه‌ڕی چوون دێنه ئه‌نجامدان.
چاوه‌كان زیاتر له‌سه‌ر تیپه‌كه گه‌وره‌كانی وه‌ك لیڤه‌رپوول و بایه‌رلیڤه‌ركوزن، رۆما و میلانه، كه به‌ربژێرن بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه.
ئه‌مشه‌و له دوو كاتی جیاوازدا حه‌وت یاری به‌ڕێوه‌ده‌چن، له كاتژمێر 8:30 سپارتا پراگ له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول، رۆما و برایتۆنی ئینگلیزی، هه‌روه‌ها كاراباخ ئه‌گدامی ئازه‌ربێجانی و بایه‌رلیڤه‌ركوزن رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
دواتر چوار یاری له كاتژمێر 11:00 ده‌ستپێده‌كه‌ن، مارسیلیا به‌رامبه‌ر ڤیاڕیال، بێنفیكا و گلاسكۆ رێنجه‌رز، هه‌روه‌ها فرایبۆرگ رووبه‌ڕووی وێستهام ده‌بێته‌وه، له دوایارییشدا میلان و سلاڤیا پراگی چیكی یاریی ده‌كه‌ن.