تۆنی کرووس، فۆتۆ: ئاژانسەکان
ریال گەیشتە قۆناغی هەشت
تۆنی كروس ره‌خنه‌ی له ئه‌نچیلۆتی هه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
تۆنی کرۆسی یاریزانی ریال مه‌درید رەخنەی لە شێوازی یاریکردنی تیپەکەی هه‌بوو له یاریی شه‌وی رابردوو.
ریال مه‌درید گه‌یشته قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو به 1-1 گۆڵ له‌گه‌ڵ لایپزیگی ئه‌ڵمانی یه‌كسان بوو، به‌ڵام به سوودوه‌رگرتن له ئه‌نجامی یاریی چوون، كه به 1-0 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كردبوو، گه‌یشته قۆناغی هه‌شت.
تۆنی كروسی ئه‌ڵمانی، ره‌خنه‌ی له شێوازی یاریكردنی تیپه‌كه‌ی هه‌بوو، كه به 5 ناوه‌ڕاستكار و یه‌ك هێرشبه‌ر یاریی كرد.
كروس ده‌ڵێت، ژماره‌ی پێویستی هێرشبه‌رمان نه‌بوو تا مه‌ترسی بۆ سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر دروست بكه‌ین.
کرۆس وتی، “ئەنجامەکە شتێکە و شێوازی یاریکردن شتێکی دیكه‌یه، لە گێمی یەکەمدا هەستمان بە رازیبوون کرد لە ئەنجامەکە، بەڵام نەک بە شێوازی یاریکردنمان، گێمی دووەم کەمێک باشتر بوو، به‌ڵام به گشتی ئاستێکی باشمان پێشکەش نەکرد، ئه‌وه‌ی گرنگ بوو لە کۆتاییدا سەرکەوتین بۆ قۆناغی هه‌شت.