دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیسی راپەڕین دەردەکەوێت. وێنە:لاپەڕەی فەرمی پۆلیسی راپەڕین.
لە راپەڕین
چوار کەس لەدوای دزیکردن لە مزگەوت دەستگیر کران
964+
ژووری هەواڵ
لە ئیدارەی راپەڕین چوار کەس لەسەر دزیکردن دەستگیر کران، پۆلیسیش دەڵێت، دانیان بەوەدا ناوە کە لە مزگەوتیش دزیانکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6.3.2024، پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تۆمەتبارەکان لەدوای سکاڵای هاوڵاتییەک دەستگیر کراون کە لە دوکانەکەیدا لە چەند شەوێکدا بڕی یەک ملیۆن دیناری لێدزراوە.
لە رێگەی کامێراکانی چاودێریەوە تۆمەتبارەکان دەستگیر کراون و تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە.
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، “دانیان بە چەند تاوانێکی دیکەی دزیکردندا ناوە و دزیان لە مزگەوت و چەند شوێنێکیش کردووە”.