لە بەیانیەوە
لە سلێمانیەوە “بەشی هەموو عێراق” بوتڵی موغەزی بەرهەمدێت
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە سبەینێوە سلێمانی ئاوی موغەزی “بەشی هەموو کەرتی تەندروستی عێراق” دابین دەکات، ساڵانە 65 ملیۆن بوتڵ بەرهەمدەهێنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6.3.2024، شوان کەمال، بەڕێوەبەری کوالێتی لە کۆمپانیای پایۆنێر بە 964ـی وت، سبەینێ بەشێکی گەورە دەکرێتەوە بۆ بەرهەمهێنانی بوتڵی موغەزی، بە کردنەوەی ئەو بەشە پێویستی تەندروستی لە سەرجەم عێراقدا پڕ دەکاتەوە.
باسی لەوەکرد، پێشتر لە ساڵێکدا 32 ملیۆن بوتڵی موغەزیان بەرهەمهێناوە، بەڵام بە کردنەوەی ئەو بەشە نوێیە ساڵانە نزیکەی 65 ملیۆن بوتڵ بەرهەمدێت و دەتوانرێت هەناردەی دەرەوەی وڵات بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، کوالێتیەکەی لە ئاستێکی بەرزی جیهانیدایە و رێگری لە گرانبونی نرخیش دەکات لە بازاڕدا.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر