نەخۆشخانەی هەرس و جگەری سلێمانی - وێنە: تەندروستی سلێمانی
مانگی رابردوو
لە سلێمانی 148 نەخۆش چارەسەری هەوکردنی جگەریان بۆ کراوە
پێشەوا محەمەد
تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مانگی یەکی ئەمساڵ هەزار و 918 کەس سەردانی نەخۆشخانەی هەرس و جگەریان کردووە و 53 نەشتەرگەریش کراوە.
بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەو ژمارەیە 193 نەخۆشیان داخڵ کراون و 148 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردووە.
هەر لەو مانگەدا 237 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 163 هەناوبینی كۆڵۆن و 51 رەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 15 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە.
تەندروستی سلێمانی دەشڵێت، 64 وەرگرتنی نموونە بە سۆنەر و 19 وەرگرتنی نموونە لە جگەر كراوە، هەروەها 85 سۆنەر و 40 تیشك و 11 پشكنینی سیتی سكان لە نەخۆشخانەکە ئەنجام دراوە و پشکنینی خوێن بۆ 648 نەخۆش کراوە.
لە مانگی یەکی ئەمساڵدا هەزار و 683 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیەیان کردبوو.