هاوڵاتیان دەبنە خاوەنیان

چەمانکێ بە داری گێلاس سەوز دەکرێت

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

هەزار و 100 داری گێلاس لە سەنتەری ناحیەی چەمانکێ دەرووێندرێن، بەڕێوەبەری ناحیەی چەمانکێش دەڵێت، هەر ماڵێک سێ داری دەدرێتێ و دەتوانێت سوودی لێببینێت.

چەمانکێ کەشێکی ساردی هەیە، لەبەرئەوەی بەرگریی داری گێلاسیش زۆرە بۆیە بڕیاری ڕوواندنی ئەو دارەیان داوە، تەمنی دارەکان سێ ساڵن.

ئیسماعیل حەمید، بەڕێوەبەری ناحیەی چەمانکێ بە 964ـی وت، “بەمەبەستی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و سوودوەرگرتن لە دارە چێندراوەکان، بڕیارمان دا هەزار و 100 داری گێلاس لە سەنتەری ناحیەکە بچێنین و دوای چاندنیان هەر ماڵێک بکەین بە خاوەنی سێ دارگێلاس بۆ ئاگالێبوونیان و بەخێوکردنیان و دواتر بەرەکەشی بۆخۆیان دەبێت”.

دەشڵێت، بە پێی راوێژی ئەندازیارەکانی کشتۆکاڵ و شارەزاکان جۆری داری گێلاسی رەش باشترین جۆرە و لە وەرزی بەهار تا هاوین سێ رەنگ دەگۆڕێت و شێوازێکی جوان و رەنگین دەدات بە سەنتەری ناحیەکە.

ناحیەی چەمانکێ نزیکەی 600 ماڵی تێدایە و سەر بە قەزای ئامێدییە لە سنووری پارێزگای دهۆک.

“بۆ ساڵی داهاتوو دارەکان بەرهەمدێن، خڵەکی ناحیەکە سوود لە بەرهەمی گێلاس دەبینین و سیمای جوان دەداتە ناحیەکە”، ئیسماعیل حەمید وای وت.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

لە ناحیەی چەمانکێ 'بۆمبێکی گەورە' دۆزرایەوە

لە ناحیەی چەمانکێ 'بۆمبێکی گەورە' دۆزرایەوە