هەرکەس نەچێت دەخرێنە شوێنی

ئەو ناوانەی بۆ حەج یەدەگن ساڵی داهاتووش هەروا دەمێننەوە

964+

توانا نەقی

وەزیری ئەوقاف بڕیاری دەرکردووە ئەو کەسانەی بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ 2024 ناویان لە یەدەگەکانە بۆ ساڵی داهاتوش 2025 هەمان مافیان دەمێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوی فەرمی بڵاویکردەوە، ناوە یەدەگەکان وەک خۆی دەمێننەوە، جگە لەو کەسانەی پێشتر سەفەری حەجیان کردووە.

وەزارەتەکە بە نووسراوی ژمارە 44 کە رێکەوتی 4.3.2024 لەسەرە و دەڵێت بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان ئەو بڕیارەیان داوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە 964ـی وت، ئەو کەسانەی کە ناویان دەرچووە بۆ حەج بە هەر هۆکارێکی مردن، نەخۆشی و رێکنەکەوتن بۆیان و پەشیمان بوونەوە نەڕۆن یەدەگ هەیەو لە جێگەیان دادەنرێت.

وتیشی ئێستا لە هەولێر 1000 کەس ناوی بۆ حەجی ئەمساڵ دەرچووە 20 یەدەگیان هەیە، هەرکەس نەڕوات یەدەگەکەی لە شوێن دادەنێن.

یەدەگەکانیش بە پێی پێنج گرووپی حەجە لە گروپی یەکی تا پێنجی، گرووپی یەکی واتە یەک کەس بە تەنیا دەچێت بۆ حەج و بە رێژەی 25% یەدەگی بۆ دانراوە، گرووپی دوویی بە رێژەی 10% یەدەگی بۆ دانراوە تا کۆتایی بەو شێوازە دەڕوات، نەبەز ئیسماعیل وای وت.

بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ له‌ تیروپشكدا چوار هەزار 685 کەس لە هەرێمی کوردستان ناویان راكێشراوە، کە بڕیاره‌ ئەم ژمارەیە وەک پشکی هەرێمی کوردستان گه‌شتی حه‌ج بكه‌ن.

ئەگەر ناوت بۆ حەج هاتووەتەوە و ناچیت کەسێکی دیکە بخەرە ...

ئەگەر ناوت بۆ حەج هاتووەتەوە و ناچیت کەسێکی دیکە بخەرە شوێنت