راسپاردەی بۆ ده‌رچوو
خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌توانن مانگێك بگه‌ڕێنه‌وه كوردستان
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا به‌خششێكی پێشكه‌ش به‌و خوێندكارانه كرد، كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌خوێنن.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا، كه ئه‌م ئێواره‌یه بڵاوكرایه‌وه هاتووه، “لەسەر راسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیارێک بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانە دەرچوو کە لەدەرەوەى وڵات دەخوێنن.
راسپارده‌كه‌ش به‌م جۆره‌یه:
بەهۆى یادەکانى ئادار و جەژنی نەورۆز و مانگی پیرۆزی رەمەزان و جەژنی رەمەزان، هەروەها بۆ بەسەربردنى کاتێکی گونجاو لە نێو خانەوادەکانیان، سەرجەم ئەو قوتابى و خوێندکارانەى بە مەبەستى درێژەدان بە خوێندن لە دەرەوەى وڵاتن، دەتوانن لە رۆژانی (10/ 3/ 2024) تا (15/ 4/ 2024) بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان و ئەو ماوەیەیان بە پچڕان بۆ هەژمار ناکرێت.