نۆژەنیش دەکرێنەوە

بلوارەکانی سلێمانی دەڕازێندرێنەوە

964+

پێشەوا محەمەد

هەڵمەتی نۆژەنکردنەوە و رازاندنەوەی بلوارەکانی سلێمانی دەستیپێکردووە، باخچەکانی سلێمانی گوڵی جۆراوجۆر و نەمامی جۆری ئەرخەوانیان تێدا دەڕوێنێت.

هەڵمەتەکە دوێنێ یەکشەممە دەستیپێکردووە و هەتا تەواوکردنی نۆژەنکردنەوە و رواندنی گوڵ و نەمامەکان بەردەوام دەبێت.

بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی راگەئاند، گوڵی هەمیشە بەهار لە هەڵمەتەکەدا دەڕوێندرێت بۆ رازانکردنەوە و بۆنخۆشکردنی شاری سلێمانی.

وتیشی، “جگە لە روواندنی ئەو گوڵانە تەواوی بلوارەکان نۆژەندەکینەوە، بۆیاخ دەکرێنەوە و هەڵپاچین بۆ دارەکانیان دەکرێت و چیمەن و کارەبایی و سیستمی ئاودێرییەکانیان رێکدەخرێنەوە.

لەناو شاری سلێمانی نزیکەی 90 بلوار بوونیان هەیە.

“لە پلانەکەدا روواندنی نەمامی ئەرخەوان لەناو بلوارەکان و ناو باخچەکانیش بوونی هەیە”، ئەوەش قسەی بەهرۆز سالارە.

بلوار و باخچەکانی سلێمانی ساڵی رابردوو 400 ملیۆن لیتر ئاویان پێویست بووە و بەردەوامیش بلوار و باخچەی نوێ سەوز دەکرێت.

بلواری مەلیک مەحمود چاوەڕیی کۆمپانیایە

بلواری مەلیک مەحمود چاوەڕیی کۆمپانیایە