زانیارى نوێ دەدرکێنیت

باوکى گەنجە کوژراوەکەى چەمچەماڵ: کوڕەکەم تەقەى نەکردووە

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

باوکى گەنجە کوژراوەکەى چەمچەماڵ لە بەردەم دادگاى سلێمانییەوە دەڵێت: سوڵحمان نەکردووە و داوا دەکەین کامێراکانى چاودێرى لێبدرێنەوە.

کاتژمێر 12:00ى شەوى 16.2.2024، گەنجێک بەناوى (ع، ع، ج)، لە رووبەڕووبونەوەیەکدا لەگەڵ ئاسایش کوژرا.

ئەمڕۆ باوکى گەنجەکە لە سلێمانى وەفاتنامەى مردنەکەى لە سلیمانى دەرهێناو لە بەردەم دادگاى سلێمانییەوە بە 964ى وت،”ئەگەر دادگاى چەمچەماڵ وەڵاممان نەداتەوە، لە دادگاى سلێمانى سکاڵا دەکەم”.

دەشڵێت: نە سوڵحى عەشایەریمان کردووە و نە دەیکەین، بەلکو چاوەڕێین دادگا ئیشى خۆى بکات.

داواش دەکات، کامێراکانى چاودێرى لێبدرێنەوە بۆ ئەوەى بزانرێت کوڕەکەى تەقەى کردووە یان نا، چونکە باوکى گەنجە کوژراوەکە سورە لەسەر ئەوەى کوڕەکەى تەقەى نەکردووە.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

گەنجەکەى چەمچەماڵ لە رووبەڕووبونەوەدا گیانى لەدەستدا...

گەنجەکەى چەمچەماڵ لە رووبەڕووبونەوەدا گیانى لەدەستداوە