نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق:

هیوادارین هیچ به‌ربه‌ستێكی دیكه‌ نه‌یه‌ته‌ پێش هه‌ڵبژاردنی كوردستان”

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

دوای دیاریكردنی كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه‌ و هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازن هیچ به‌ربه‌ستێكی دیكه‌ نه‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3.3.2024 کلۆدیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و هاریکاریی هەڵبژاردن له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند، “بڕیاردرا رێکەوتی  10ی حوزەیران رۆژی هەڵبژاردنی کوردستان بێت، هیوادارین هیچ بەربەستێکی دیكه‌ نێتە پێشەوە.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی پشتگیرییەکانی وەک ئەوەی داوای لێدەکرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا، وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریی کرد کە رۆژی 10.6.2024 بەڕێوەدەچێت.

هاوكات سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت، به‌پێى فه‌رمانه‌كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به‌ ئه‌نجامدانى كارى پێویست، بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى فەرمانەکە،‌ کە لە رۆژى ده‌رچوونییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی هه‌رێمی كوردستان، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریداوە هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش بکرێت، هه‌روه‌ها ژمارەی کورسی کۆتاکانی هەڵوەشاندەوە، کە 11 کورسی بوون، به‌مه‌ش ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان ده‌بن به‌ 100 كورسی.

سەرۆکایەتی هەرێم رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ...

سەرۆکایەتی هەرێم رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد