هەواڵەکان
پارە لە دوکاندارانی لەنگە وەرگیراوە و ماڵێکیش لە هەولێری نوێ سووتا
964+
ژووری هەواڵ
سۆپای دار دیوەخانی ماڵێکی لە گەڕەکی هەولێر نوێ سووتاند.
کاروان عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە964ی وت, ئەو ماڵە سۆپا دارەکەیان بە بە هەڵکراوی جێهێشتووە و بووەتە هۆی سووتانی ماڵەکە.
وتیشی، ئاگرەکە تەنیا زیانی بەر ماڵەکە گەیاند و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، لە کاتی ئاگرەکەشدا سێ تیمی بەڕێوەبەراتییەکەیان لەوێ ئامادەبوون.
دوای پێنج رۆژ لە سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێر، دوکاندارێک بە دڵی پڕەوە دەڵێت، “دووەمجارە دووکانم دەسوتێت، هەشت دەفتەر دۆلار زەرەرم کردووە، ئەگەر قەرەبوو نەکرێمەوە پارەم نییە دوکانەکەم چاک بکەمەوە”.
ئەو دوکاندارە دەڵێت، “خاوەن موڵک هەبووە دوای سووتانی بازاڕی لەنگە کرێی پێشەکی لە دوکاندار وەرگرتووە”.
رۆژی سێشەممە 27.2.2024 لەپڕ هەواڵی ئاگر گرتنی ئەو بازاڕە بوو بە گەرمترین رووداو، بەپێی راگەیەنراوی پارێزگای هەولێر لە کۆی دوو هەزار و 400 دوکانی ئەو بازاڕە 166 دوکان بەتەواوی سووتان.
دوای ساڵێک لە کارکردنی ئەو کۆمپانیایەی کاری دەرهێنان و بڕینی بەردی مەڕمەڕی دەکرد لە گوندی دارەشمانە لە پشدەر، نزیکی ساڵێکە کارکردنی وەستاندووە.
کارمەند جوننەت خاوەنی پڕۆژەکەیە و بە 964ـی وت، “بەهۆی زۆریی باج و روسوماتەوە و هاوکاری نەکردنیان لە لایەن حکومەتەوە، ماوەی نزیکی یەک ساڵە کار کردنیان راگرتووە، بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخەش پێویسته حکومەت لە رووی دابینکردنی ئامێر و سووتەمەنی و بەبازاڕکردن هاوکاریان بێت، هاوکات ئەو باجانەی زیاد کراون، وەک خۆی لێبکرێتەوە.