لە چی پەشیمانن؟

رۆژی جیهانی گەنجان لە تێڕوانینی دنیادیدەکانەوە

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

لە رۆژی جیهانی گەنجاندا لە دنیادیدە و بە ئەزموونەکانی هەڵەبجەمان پرسی: ئەگەر تەمەن بگەڕێتەوە بۆ 20 ساڵی چ شتێک ئەنجامدەدەی کە لەو تەمەنەدا ئەنجامت نەداوە، یان چ شتێک ناکەی کە لە گەنجیدا کردووتە.

وەڵامەکان جیاوازبوون بەڵام زۆربەیان حەسرەتی کاری باش لەدڵیاندایە و ئەگەر تەمەنیان بگەڕێتەوە پێیان خۆشە کاری باش ئەنجامبدەن و دوور بکەونەوە لە کارە خراپەکان.

ئەم پیاوە بەتەمەن و دنیادیدانە ئامۆژگاری گەنجانیش دەکەن کە تا دەتوانن کاری چاکە بکەن و لە خراپە دوور بکەونەوە و رێزی دایک و باوک بگرن، لەگەڵ چەندین ئامۆژگاری دیکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی