دیمه‌نێكی كاتى پڕكردنه‌وه‌ى چاڵه‌كان. وێنه: سۆشیاڵ میدیاى گوندى زووركان
خێرخوازێك قیری پێداون
چاڵەکانی رێگای بەستەستێن – زوورکان به باگوردان پڕكرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌ك گه‌نجى پشده‌ر به خۆبه‌خشى چاڵ و قۆرته‌كانى رێگاى نێوانى به‌سته‌ستێن و زوركان له‌سنوورى پشده‌ر پڕكرده‌وه.
رێگاكه نزیكه‌ى چوار كیلۆمه‌تره به‌ده‌یان چاڵى تێدا دروست بوبوو.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ى بۆ 964 نێدراوه ده‌رده‌كه‌وێت گه‌نجه‌كان به خاكه‌ناس و باگوردان چاڵى سه‌ر رێگاكه پڕده‌كەنه‌وه.
محه‌مه‌د نه‌بى، كه به‌و كاره‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌و گه‌نجانه‌ى سنووره‌كه‌ى ئاگاداره به 964ـى وت، لە سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه ده‌ستیان به پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌م چاڵانه كرد‌و تا نزیكى ئێواره كۆتایی‌یان پێهێنا.
وتیشی “قیڕه‌كه له‌لایه‌ن خێرخوازێكه‌وه بۆیان دابینكرابوو ئه‌وانیش وه‌ك كارێكى هه‌روه‌زی و خۆبه‌خشی ئه‌نجامیاندا”.
له سۆشیاڵ میدیاى گوندى زووركان، گه‌نجه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه لە بێخەمی فەرمانگە خزمەتگوزاریەکانی پەیوەندیدار خەڵکی ناوچەکە ئەرکی چاککردنی چاڵەکانی رێگاوبانیان گرتە ئەستۆ.
چاككردنى رێگاكان له سنوورى پشده‌ر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هاوڵاتیانى خۆبه‌خشه‌وه ده‌بیندرێت، هه‌فته‌ى رابردوو كۆمه‌ڵێك گه‌نج چاڵى رێگاى نێوان قه‌ڵادزێ و سه‌نگه‌سه‌ریان پڕكرده‌وه.