داوای چی دەکەن؟
ژمارەیەک لە مامۆستایانی ناڕازی له سلێمانی “هه‌ژماری من” ره‌تده‌كه‌نه‌وه
دیلان محه‌مه‌د جه‌زا
ئه‌مرۆ شه‌ممه له گردبوونه‌وه‌یه‌كی فراواندا، مامۆستایانی ناڕازی رایانگه‌یاند داوا ده‌كه‌ن موچه‌كانیان بچێته سه‌ر بانكه‌كانی عێراق و پرۆژه‌ی “هه‌ژماری من”ی حكومه‌تی هه‌رێم ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستایانی سلێمانی، شه‌قامی سالمیان گرت و به‌ره‌و دادگا به‌ڕێكه‌وتن.
یه‌كێك له‌و مامۆستایانه‌ی له گردبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداره، به 964ی وت، ده‌یانه‌وێت موچه‌كانیان بخرێته‌سه‌ر بانكه عێراقییه‌كان و نایانه‌وێت له‌سه‌ر پرۆژه‌ی “هه‌ژماری من” بێت، كه حیساب بانكییەکی تایبه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و بۆ فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران دروستکراوە.
یه‌كێكی دیكه له‌و مامۆستایانه ده‌ڵێت، به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا و ئه‌وانه‌ی خانه‌نشینیشن، له به‌غدا پاره وه‌رده‌گرن، با ئه‌وان بیهێننه‌وه كوردستان، ئه‌وانیش داوا ناكه‌ن بخرێته سه‌ر بانكه‌كانی به‌غدا.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا