گوایە چووەتە خوازبێنی
گەنجێکی هەولێر دوای لێدانێکی زۆر دوو کەسی لەسەر دەستگیر کرا
964+
شانیا بێستون
نازانرێت هۆکارەکەی چییە بەس وای لێهاتووە بچیتە خوازبێنیش لێدان بخۆی، دوای بڵاو بوونەوەی ڤیدیۆی گەنجێک کە گوایە لێیدراوە و ئەشکەنجە دراوە پۆلیسی هەولێر دەڵێت گوایە لەسەر خوازبێنی بووە و دوو کەسیان دەستگیر کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، بنکەی پۆلیسی دارەتوو هەر زوو چوون بەدەم کەیسی ئەو گەنجەی لێی دراوە و دوو کەسیان دەستگیر کردووە لەسەری.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکرێت رووداوەکە لەسەر خوازبێنی هاوسەرگیری بووە، هەرچەند تا ئێستا زانیاری رووداوەکە ئاشکرا نییە.
پۆلیس دەڵێت، وازیان لە کەیسەکە نەهێناوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا وردەکارییەکانی رووداوەکە پشتڕاست دەکەنەوە و لێپرسینەوەی یاسایی دەکەن.