کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق _ وێنە: ئاژانسەکان
لەبن 84 دۆلارە
نرخى نەوت لە بەرزیدا مامەڵەى پێوە دەکرێت
964+
وریا فەتاح
چەند رۆژێکە نرخی نەوت بەرزە و لە سەرووی 83 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بە چەند سەنتێک بەرزبوونەوە و دابەزین دەکات.
بەپێى نرخەکان لە بۆرسەى نەوتى جیهانى، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 83 دۆلار و 55 سەنتە.
نرخى یەک بەرمیل نەوتى سووکى تەکساسیش بە 78 دۆلار و 48 سەنتە.
تۆمارکردنی ئەم نرخانە لە کاتێکدایە، تەواوی رۆژەکانی ئەم هەفتەیە نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا مامەمەڵەی پێوەکراوە و هەندێک جار نزیک بووتەوە لە 84 دۆلار.
بە بڕوای چاودێرانی وزە ئەم هەڵبەز و دابەزەی نرخی نەوت راستەوخۆ پەیوەندی هەیە بە کەمبوونەوەی خواستی ئۆپیک و زیادبوونی ناسەقامگیریی ئەمنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.