لە بازیان

لە پێشانگای نمایشی پەلەوەر کەڵەشێری تیایە نرخەکەی پێنج هەزار دۆلارە

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

لە قەزای بازیان پێشانگای نمایشی پەلەوەر کراوەتەوە، 40 کەس لەو شوێنە پەلەوەری لە مریشک و کەڵەشێر هێناوە بۆ پێشانگاکە، یەکێک لە بەشداربووان دەڵێت، بەناوبانگترین جۆری پەلەوەر لە پێشانگاکە جۆری هەزازە نرخەکەی پێنج هەزار دۆلارە واتا 50 وەرقەیە.

بەهرۆز محەمەد رێکخەری پێشانگاکەیە دەڵێت، لە هەولێر و شارەکانی دیکە خەڵک هاتووە بۆ سەیرکردنی پەلەوەرەکان، ئامانج ئەوەیە پەلەوەرە سەرنجڕاکێشەکان نیشان بدرێن.