رێگه‌یان نه‌دا و دیواریان رووخاند

له‌ سامه‌ڕا هاتووه‌ته‌ خورماتوو تا پڕۆژه‌یه‌ك له‌ ناو گۆڕستانه‌كه‌یان دروستبكات

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

هاوڵاتیانى خورماتوو ده‌ڵێن، ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن سەرمایەدارێکی قەزای سامەڕا، بەبیانوی دروستکردنی پڕۆژەى نیشتەجێبوون، هەوڵی داگیرکردنی بەشێک لە گۆڕستانی ئیمام حەسەن دراوه‌، به‌ڵام نه‌یانهێشتووه‌.

سه‌رمایه‌داره‌كه‌ دیوارێكى له‌ناو به‌شێكى گۆڕستانه‌كه‌ دروستكردبوو، به‌ڵام كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ پێیانزانى رووخاندیان، هێزێكی ئه‌منیش گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌ و بڵاوه‌یان به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ كرد.

زانا سەباح، هاوڵاتیەکی دانیشتوی خورماتوو بە 964ـی وت، گۆڕی چەندین مردوو لەو گۆڕستانه‌یه‌ و ناڕازین لەوەی کە ئەو پڕۆژەیە لە نێو گۆڕستانەکە دروست بکرێت.

وتیشی “گەر خاوەنی پڕۆژەکە سوور بێت لە دروستکردنی پڕۆژەکە، ئاوا هەڵوێستی توندمان دەبێت و بەهیچ جۆرێک رێگەى پێنادەین”.

له‌ بەرامبه‌ردا یاسین محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە 964ـی وت، پشتگیری هاوڵاتیان دەکەن و رێگە نادەن لە نێو گۆڕستانەکە هیچ پڕۆژەیەک دروست بکرێت.

وتیشی “سبەی لیژنەیەک دروستدەکەین بۆ ئەوەی رێگری بکرێت و نەهێڵن ئەو شوێنە داگیربکرێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، گەر پێویست بکات هێز بەکاردەهێنن بە مەبەستی رێگری کردن لە دروستکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبون لە نێو ئه‌م گۆڕسانە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

کارەکانی دوو پرۆژە بۆ خەڵکی دوزخورماتوو دەستیپێکرد

کارەکانی دوو پرۆژە بۆ خەڵکی دوزخورماتوو دەستیپێکرد