ئەو تۆمەتبارەی گوایە رایکردووە، پۆلیسی کەرکوک وێنەکەی بڵاوکردوەتەوە.
نەخۆشی درێژخایەنی هەیە
پۆلیسی کەرکوک: راکردنی تۆمەتبارێک دوورە لە راستییەوە
فەهمی نەبی
ئێوارەی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەربڵاو دەنگۆی راکردنی تۆمەتبارێک لە کەرکوک بڵاوکرایەوە گوایە، لەکاتی گواستنەوەی تۆمەتبار لە بنکەی رەحیماوا بۆ بنکەی عروبە رایکردووە، بەڵام پۆلیس دەڵێت: وانییە.
ئەمشەو 28.2.2024 فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرلەبەری ئەو هەواڵە ناڕاستە کە دەوترێت تۆمەتبارێک لەکاتی گواستنەوەی رایکردووە، ئەو کەسەی گوایە رایکردووە ئێستا لەناو بنکەیە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی پۆلیسی کەرکوک،ئەو کەسەی باسی لێوە دەکرێت، کەسێکی بەساڵاچووە و بەدەست چەندین نەخۆشی درێژخایەنەوە گرفتارە.
پۆلیسی کەرکوک داوا دەکات دەزگاکانی راگەیاندن لەرێگەی فەرمییەوە نەبێت هەواڵ بڵاونەکەنەوە.