سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی
کەمینەکان داواکاری خۆیان گەیاند
دیلان محەمەد جەزا
تۆڕی هاوپەیمانیەتی کەمینەکانی عێراق کار دەکات لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستاندا، ئەمڕۆ سەردانی سەنتەری میترۆیان کرد لە سلێمانی و بەیاننامەی تۆڕەکەیان بڵاوکردەوە.
رەجەب کاکەیی نوێنەری تۆڕی هاوپەیمانی کەمینەکانی کوردستان بە 964ـی وت، بەیاننامەکەیان تایبەت بوو بە بڕیاری دادگای فیدڕالی و تێیدا پرسی کورسی کۆتای پێکهاتەکانیان باس کرد.
باسی لەوەش کرد، کۆتاکان لە خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاک بێبەشکراون، کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی کورسی کۆتاکان بە شێوازی باشتر و پوختەتر.
هەروەها ئەوەی خستەڕوو، کار دەکەن بۆ ئەوەی کۆتاکان فۆڕمی دەنگدانی تایبەتیان هەبێت و وێستگەی دەنگدانی تایبەتیان هەبێت و کەسانی دیکە نەتوانن لە بری کەمینەکان دەنگ بدەن، تا نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەبێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی