حەوت کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران
ئاگرەکەی پڕۆژەی لالاڤ بە نیو کاتژمێر کۆنترۆڵکرا
964+
ئەحمەد شەمزین-هەولێر
ئەمشەو ئاگر لە یەکێک لە شوقەکانی پڕۆژەی لالاڤ ئێرپۆرتی بەرامبەر فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتەوە و حەوت کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران
شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، بە هەشت تیمەوە ئاگرەکەمان بە نیو کاتژمێر کۆنترۆڵکرد و کەسێکیشمان رزگار کرد کە گیریخواردبوو، وە حەوت کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
وتیشی، حەوت کەسەکە سیانیان بە سووتان بریندار بوون یەکێکیان تەنگەنەفەس بووە و سێ کەسەکەی دیکەش سەرەتا لە ناو ئامبولانس فریاگوزاری سەرەتاییان بۆ کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا گیانلەدەسدان نەبووە و تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نازانرێت.
پێداچوونەوە: شیرین ساڵح