حاسڵاتی رووداوەکانی غەزە
ئیسرائیل چاوەڕێی رێككهوتن ناکات و ئهمریكاش هۆشداریی دهدات
ژووری هەواڵ
وتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل دەڵێت: ئێمە دەمانەوێت دیلەکان بە سەلامەتی بگەڕێنەوە لای خێزانەکانیان، نامانەوێت حەماس مەترسی بۆ ئیسرائیل دروست بکات.
واشنتۆن پۆست لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلیەوە بڵاویكردهوه، ئێستا هیچ رێکەوتنێک نییە، پێشمان وانییە نزیک بین لە رێکەوتن لهگهڵ حهماس.
رێكخراوی یونیسێف لە راگەیاندراوێکدا دهڵێت، پێویستە بە سەلامەتی و بێ سنووردارکردن، هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەنین بە دانیشتووانە زیانلێکەوتووەکان لە گشت ناوچەکانی کەرتی غەزە.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت: ئەگەر شەڕی نێوان ئیسرائیل و غەزە بگۆڕێت بۆ ململانێیەکی هەرێمی، ئەوا مەترسی لەسەر ئابووری جیهانی دروست دەکات.
وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت: لەندەن هیچ پلانێکی نییە بۆ جێگیرکردنی هێزی سەربازی بە قەبارەیەکی بەرفراوان لە ئۆکرانیا.
جۆ بایدن سهرۆكی ئهمریكا دهڵێت، هیوادارم بۆ دووشەممەی داهاتوو ئاگربەست رابگهیهندرێ، تۆڕی ئەی بی سیش لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلیەوە بڵاویكردهوه، ناتهنیانۆ سەری سوڕماوە چۆن دووشەممەی داهاتوو دەگەن بە رێکەوتن.