ئێمباپێ یاریزانی پاریس سانجێرمان لەسەر کورسی یەدەگ. وێنە: ئاژانسەکان
چی کردووە؟
ئێنریكێ دژایه‌تی ئێمباپێ ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له‌وه‌ته‌ی ئێمباپێ رایگه‌یاندووه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه پاریس سانجێرمان جێده‌هێڵێت، یاریزانه‌كه له لایه‌ن راهێنه‌ری تیپه‌كه‌یه‌وه دژایه‌تی ده‌كرێت و مامه‌ڵه‌یه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ناكرێت.
ئێمباپێ شه‌وی رابردوو له یاریی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی رێن گۆڕانكاری پێكرا، ئه‌مه‌ش دووه‌م یارییه ئێمباپێ له یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌دا گۆڕانكاری پێده‌كرێت، له كاتێكدا له سه‌رجه‌م یارییه‌كانی پێشووی ئه‌م وه‌رزه‌دا به شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی كردووه و تا كۆتایی له ناو یاریگه‌دا بووه.
رۆژنامه‌ی لێكیپی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێت، لویس ئینریكیی راهێنه‌ری پاریس، بڕیاره‌كه‌ی ئێمباپێی له‌م كاته‌دا به دڵ نه‌بووه، چونكه كاریگه‌ریی به‌سه‌ر بارودۆخی تیپه‌كه‌وه هه‌یه، ئیتر خوا به خێری بگێڕێت و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه پێده‌چێت شتی دیكه‌ش له نێوان ئێمباپێ و پاریس رووبدات.